شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-09 13:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- لە دیداری نێوان حەسەن ڕۆحانی و وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئازەربایجاندا هەر دوو لا جەختیان کردە سەر بەردەوام بوونی پێوەندیی و هاوکاریی زیاتری دووقۆڵی لە پەرەپێدانی کاروباری ئەمنی و بازرگانیی سنوورەکانیان.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 9ی کانوونی یەکەمی 2020 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ جەیحوون بایرامۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان دیداری کرد و لە دیدارەکەدا ڕۆحانی تیشکی خستە سەر گرینگیی پێوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لەبارەی دیدارەکەوە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند حەسەن ڕۆحانی لەو دیدارەدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ کۆتایی هاتنی نائارامییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا و جەختیشی کردە سەر دەستپێشخەریی ئێران بۆ بەردەوام بوونی ئەو ئاگربڕە و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆککۆماری ئێران ئامادەییی وڵاتەکەشی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری کردن لە بواری ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا زیانیان بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئازەربایجانیش بە بۆنەی تیرۆرکرانی زانای ئەتۆمیی ئێران موحسین فەخریزادەوە سەرەخۆشیی وڵاتەگەی گەیاندە دەوڵەت و گەلی ئێران و پێشوازیی لە هاوکاریی زیاتری دوو لایەنەی نێوان ئێران و ئازەربایجان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە