ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە ئێران دیسان بەرز بوویەوە/ 295 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 295 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 51 هەزار و 212 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 19ی سەرماوەزی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 10 هەزار و 293 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە یەک ملوێن و 72 هەزار و 620 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 295 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 51 هەزار و 212 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 765 هەزار و 639 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران