ڕێبەری باڵای ئێران سووکایەتی کردنی گۆڤارێکی فەڕەنسی بە پێغەمبەری ئیسلام ئیدانە دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا ئیدانەی سووکایەتی کردنی گۆڤارێکی فەڕەنسیی کرد کە سووکایەتیی بە سیمای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردبوو.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 18ی خەرمانانی 1399 بەرانبەر بە 8ی ئەیلوولی 2020 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا بە توندی سووکایەتی کردنی گۆڤارێکی فەڕەنسی بە کەسایەتی و سیمای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ی سەرکۆنە کردووە.
لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەییدا نووسراوە بێدەنگ بوون بەرانبەر بەو سووکایەتی کردنە ئەوەش بە پاساوی ئازادیی ڕادەربڕین قبووڵ ناکرێت و ئەم سووکایەتی کردنە پەیڕەو کردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و دژایەتی کردنی ئیسلامە.
ڕێبەری باڵای ئێران دووپاتیشی کردۆتەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەم ڕەفتارانە دەیسلەمێنن کە ڕژدن لە دژایەتی کردنی ئیسلام.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران