شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-08 09:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی خێری تورکیا سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی خێری تورکیا لە تویتێکدا سووکایەتیی بە ئاڵای کوردستان کردووە کە لە سەر مێزی دانیشتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دانرابوو.

کوردپرێس:

سەرۆكی پارتی خەیری توركی لە تویتێكدا، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، سووكایەتیی بە ئاڵای كوردستان كردووە، كە لە سەر مێزی خوانی كاری چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی توركیاو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دانراوە، بۆ ئەوەش وشەی "پارچە پەڕۆی كۆن و بێبایەخ"ی بەكارهێناوە.

سەلجووق قلیچ ئەرسەلان، سەرۆكی پارتی خێری توركیا لەپارێزگای ساكاریا ، لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوەو سووكایەتیی بە ئاڵاكەی هەرێمی كوردستان كردووە، كە لەپاڵ ئاڵای عێراق و توركیا لەسەر خوانی مەولوود چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان دانراوە و وەك پارچە پەڕۆیێكی كۆنە و بێكەڵك هەژماری كردووە .

تویتەكەی كلیچ ئەرسەلان لەناو سیاسییەكانی توركیا كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتووەتەوە، بەشێوەیێک سزەگین تانری كۆلۆ، نوێنەری پارتی كۆماری خوازی گەلانی توركیا لە پەرلەمانی توركیا لەبەرانبەر سووكایەتی كردن بە ئاڵای كوردستان نووسیویەتی: سووكایەتی كردن بە ئاڵا، دوژمنایەتییە لەگەڵ ئاشتیی كۆمەڵایەتی، ئەو كارە قبووڵ نەكراوە. ئەو ئاڵا، كە بەو شێوەیە سووكایەتیی پێدەكرێت لە دەستووری عێراقدا بە فەرمی ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە