شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-08 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش: چەندین بەندکراو لە زیندانەکانی تورکیا لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و مردندان/ حکوومەت ڕێگەی نەدا کچەکەم ببینم

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەڵاحەدنی دەمیرتاش لە دیمانەیێکدا هۆشداریی لەبارەی ئەشکەنجە و هەڕەشەی مردنی چەندین بەندکراوی زیندانەکانی تورکیا داوە و دەڵێت حکوومەت ڕێگەی نەداوە چاوی بە کچەکەی بکەوێت.

کوردپرێس:

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی میدیا سکوب ڕایگەیاند، "پێویستە سیاسییەکانی تورکیا هاوکار بن لە نێوان خۆیاندا بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی وڵاتەکە، مێژو و گەل لەو کەسانە خۆش نابن کە بێتوانان و نایانەوێت کێشەکانی وڵات چارەسەربکەن".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەتی تورکیا رێگەی نەداوە کچەکەی ببینێت، بەدڵنیاییەوە تراژیدیایەکی تەواوەتی لە سەرتاسەری زیندانەکانی وڵات دەگوزەرێت، چەندین بەندکراو لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و مردندان، بەهۆی جیاکردنەوەشیان چەندین کێشی دەرونی و تەدروستیشیان بۆ دروست بوە.

خێزان و کەسە نزیکەکانم مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنەبەری رێکاری جیاواز بەرامبەریان دەرببڕن

دەمیرتاش باسی لەوەشکرد، "نەبینینی کچەکەم بەواتای ئەوە نایات دەسەڵاتدارانی تورکیا شتێکی مەترسیداریان بەرامبەرکردبێتم، بەڵام خێزان و کەسە نزیکەکانم مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنەبەری رێکاری جیاواز بەرامبەریان دەرببڕن".

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە وتیشی، "پێویستە لەسەر سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا پێش ئەوەی کۆببنەوە بۆ مەبەستی سیاسی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی مرۆییەکانیان لەگەڵ یەکتردا چاکبکەن، ئەوکاتە دەتوانن باشتر قەبارەی گەورەی کێشەکانی وڵات ببینن".

حەوتی ئەم مانگە، باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردوە، داوای لێدەکات سەردانی ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا بکات و گوێ لە چیرۆکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن بەرامبەر کورد و هەدەپە بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە