شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 11:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

2 هاووڵاتیی دیکەی کوردستانی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا و 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 11ی خەرمانانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 438 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە