شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێک لە کەرکووک یەک کوژراو و شەش برینداری لێدەکەوێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت، ژنێکی مەدەنی گیانی لەدەست دا و چوار پۆلیس و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازگەی سەر پردی مەریەک بێک تەقیوەتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی نێوان تکریت و کەرکوک.

ڕوونیشیکردەوە کە لە تەقینەوەکەدا ژنێک گیانی لە دەست دا و چورا کارمەندی ئەمنی و دوو کەسی دیکەیش بریندار بوون.

گومان دەکرێتە تەقینەوەکە لەلایەن تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعشەوە ئەنجام درابێت، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە جموجوڵەکانیان بە شێوەیێکی بەرچاو لە زۆر ناوچەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق دەستیان پێکردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە