شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-29 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئێران 110 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان سپارد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1 هەزار و 905 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 8ی خەرمانانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1 هەزار و 905 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 371 هەزار و 816 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 110 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 21 هەزار و 359 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 319 هەزار و 847 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە