شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-29 05:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەشیر حەداد: شاندی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی سێ پرس سه‌ردانی بەغدا ده‌كاته‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی پشکی هەرێم له ‌بودجه‌ و نەوت و خاڵە سنوورییەکان.

کوردپرێس:

بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووه‌ "شاندی باڵای هەرێم لەگفتوگۆکانی داهاتووی لەگەڵ بەغدا پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق، پرسی نەوت و پرسی خاڵە سنورییەکان تاوتوێ دەکات".

به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، لە چەند رۆژی داهاتوودا، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و ئەنجامدانی رێککەوتن لەبارەی هەر سێ پرسه‌كه‌وه‌، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

به‌پێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئەنجام دراوە، فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێری عێراق ده‌چنه‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و رێژه‌ی 50%ی داهاتی گومرگه‌كانی هه‌رێم و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا بەغدا پشكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە