شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-21 14:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆناڵد ترەمپ بەرپرسە لەو تاوانە جەنگییە دژ بە کوردی سووریا ئەنجام درا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- برێت مەکگورک دەڵێت دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ بەرپرسی سەرەکییە لەو تاوانە جەنگییەی کە هێزەکانی سەربە تورکیا دژ بە کوردی سووریا ئەنجامیان دا، چوونکە بە وتەی ناوبراو ترەمپ کوردەکانی سووریای هەمبەر هێرشی تورکیا و سەربزیوان بێ کەس هێشتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برێت مەکگورک، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش، جارێکی تر دۆناڵد ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەکات کە خەیانەتی لە کوردەکان کردووە و دەڵێت هۆکاری ئەو «تاوانە جەنگییەیە کە دژ بە کوردەکانی هەوپەیمانی ئەمریکا» لە کاتی هێرشی تورکیا و سەربزیوانی سەربە ئەنقەرە لە ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ-ە.

مەکگورک لە چەند توویتێکدا ڕایگەیاندوووە: ترەمپ دەڵێت هیچ ڕووینەداوە و کەسیش نەکوژراوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە پاش کشانەوەی لە ناکەوتی هێزە ئەمریکییەکان لە باکووری سووریا بەستێنی بۆ تاوانی جەنگی دژ بە کوردە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا فەراهەم کرد دوو لەسەر سێ ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە لایەن داعشەوە داگیر کرا بوون پێشکەشی پووتین و ئەردۆغان کرا.

مەکگورک زیاتر دەڵێت: سیاسەتی ترەمپ هەمبەر کوردەکانی سووریا پێچەڵاوپێچە و ئاماژەی بە هەراسانکردنی هێز ئەمریکییەکان دەکات لە باکووری سووریا کە یەک لە دوای یەک ڕوودەدات و دەڵێت دۆناڵد ترەمپ وەکوو فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەرپرسە لەو کێشەیەشدا.

ناوبراو هەروەها ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەکات کە هێزە پارێزەرەکانی ئەمریکای لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا کشایەوە و بەستێنی خۆش کرد بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەو کوردانەی کە لە شەڕی داعشدا 11000 لە هێزەکانی خۆیان لەدەست دا. بەم شێوەیە مەکگورک دەڵێت ترەمپ بەرپرسە لە کوژرانی سەدان کەس لە کوردەکانی سووریا و ئاوارە بوونی نزیک لە 200000 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە