شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-21 10:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مایکرۆسافت زمانی کوردی لە ئەپلیکەیشن و نەرم ئامێرەکانیدا بەکار دێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمپانیای مایکرۆسافت ڕایگەیاند لەمەوبەدوا زمانی کوردی لە ئەپلیکەیشنی وەرگێڕی مایکرۆسافت، نەرم ئامێری ئۆفیس و ماتۆری بینگ-دا بە کار دێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای مایکرۆسافت لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە زمانی کوردیی سۆرانی و کرمانجی بۆ وەرگێڕەکی خۆی زیاد کردووە و پاش ئەمەش زمانی کوردی بۆ خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسافت، ئۆفیس و بینگ بە کار دەگیردرێت.

هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاریی ئازۆر توانای گۆڕانی فایلی دەنگی بە نووسراوە وەکوو زمانەکانی دیکە لەبەردەست دەبێت.

مایکرۆسافت لە درێژەدا زیاتر باسی لە زمانی کوردی کردووە و دەنووسێت: زمانی کوردی باکووری و ناوەندی دوو زاراوەی باوی زمانی کوردین. کوردی باکوور کە کرمانجیشی پێدەوترێت لە تورکیا سووریا و باکووری عێراق بەکار دەگیردرێت و کوردەکان لە کوردستانی عێراق و ڕۆژئاوای ئێران بە سۆرانی قسە دەکەن.

هەروەها گووگڵ زمانی کوردیی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی خۆی زیاد کردەووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە