موژدەی ئەردۆغان: تورکیا گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتیی دۆزییەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆککۆماری تورکیا سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، موژده‌یێکی دڵخۆشکه‌ر راده‌گه‌یێنێت و ئه‌مڕۆش له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له کۆشکی دۆڵمه باخچه‌سه‌رای له ئیسته‌نبووڵ رایگه‌یاند، له ده‌ریای ره‌ش 320 ملیار مه‌تر سێجا گازی سرووشتییان دۆزیوه‌ته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ مژده‌یێکی مێژوویی ده‌به‌خشم که له مێژووی وڵاته‌که‌ماندا دەبێتە مایەی وەرچەرخان و هه‌نگاوی گرنگی به‌ره‌وپێشوه‌چوونی تورکیایە".
سەرۆککۆماری تورکیا لەو بارەیەوە گوتی، خودای گه‌وره ده‌رگایێکی گەورەی بۆ کردینه‌وه که له بیری که‌سدا نه‌بووه.
ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوە دا، ساڵانێکی زۆر بۆ گەڕان به‌دوای گاز و نه‌وتدا پشتمان به ده‌ره‌وه ده‌به‌ست و سه‌دان ملیۆن دۆلارمان خه‌رج کرد و هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه. ته‌نیا راپۆرتێکی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ییان به ئێمه ده‌دا بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێکی هه‌بێت. ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له وابه‌سه‌ته‌بوونمان به ده‌ره‌وه رزگار بین، ده‌ستمانکرد به دروست کردنی که‌شتییه‌کانی خۆماڵیی خۆمان بۆ کاری گه‌ڕان و هه‌ڵکه‌ندن. توانیمان سێ که‌شتیی گه‌ڕان و دوو که‌شتیی هه‌ڵکه‌ندن دروست بکه‌ین به ناوه‌کانی فاتیح، قانوونی، یاوز، باربارۆس خه‌یره‌ددین پاشا و ئۆروچ ره‌ئیس که 100% خۆماڵین.
تورکیا رۆژی 20ی ته‌ممووز که‌شتیی فاتیحی نارده سنووره ئاوییه‌کانی وڵاتەکەی له گۆڕه‌پانی ساکاریا له ده‌ریای ره‌ش. تیمەکانیان له ناوچه‌ی تونا 1 ده‌ستیان به کاری گه‌ڕان به‌دوای وزەدا کرد.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌کان سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی وزه له هه‌مان شوێن هه‌یه و فه‌رمانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ی وزه به‌رده‌وامبن و گوتیشی، "به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زانایانمان، ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ته‌نیا به‌شێکه له سه‌رچاوه‌یێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی وزه و زیاتریش هه‌یه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه، تورکیا چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست هاورده‌کردنی نه‌وت و گاز له ده‌ره‌وه ده‌ناڵێنێت و کڕینی گازی سرووشتی یه‌کێکه له هۆکاره به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه‌کانی کورتهێنانی بودجه‌ی ساڵانه‌یان و گوتیشی، ئامانجیان ئه‌وه‌یه له ساڵی 2023 وزەی خۆیان هەبێت.
له‌باره‌ی چالاکییه‌کانیانەوە له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دڵنیا بن هه‌مان موژده‌تان له ده‌ریای سپی پێده‌دەین. ئێستا که‌شتیی ئۆروچ ره‌ئیس له‌و ناوچه‌یه‌دا له کاره‌کانی بەردەوامە. که‌شتیی قانوونی له‌ژێر نۆژه‌نکردنه‌وه‌دایه و پێش کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و ئه‌ویش ره‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێ پەلە بکه‌ین.
سەرۆکی تورکیا باسی له‌وه‌ش کرد، گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزەدا ته‌نیا له‌ناو ده‌ریاکان نابێت، به‌ڵکوو لەسەر زەوییش ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی تورکیا کاری جیددی ده‌کات و گوتی، چیدیکە بۆ په‌یداکردنی وزه ناچنه ژێر سێبه‌ری هیچ وڵاتێک.
سه‌رۆککۆماری تورکیا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یۆنان و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا لەسەر چالاکییه‌کانی وڵاتەکەی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی گوتی، یۆنان و هه‌موو وڵاتان ده‌زانن تورکیا مافی خۆیه‌تی له سنووره ده‌ریاییه‌کانیدا چالاکیی خۆی هەبێت. یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هانی یۆنانی ده‌دا بۆ دژایه‌تی کردنی تورکیا. ئه‌وان سیاسه‌تی دووڕوویی جێبەجێ دەکەن و هیچ شتێکی دیکه‌یان پێ ناکرێت.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران