شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-09 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازەی سنووری شەلەمچە دەکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئەمڕۆ ئێران رایگەیاند، دەستدەکات بەکردنەوەی دەروازەی سنوری شەلامچە لەگەڵ عێراق، پاش ئەوەی لە بۆ چەندین رۆژ داخرابوو.

کوردپرێس: عەلی موسەوی سەرۆکی ئیدارەی ناوچەی ئەروەندی ئازاد بۆ کاروباری بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی کار لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران رایگەیاند: "رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تەمموز عێراق داخستنی دەروازەی سنووری بازرگانی لە رۆژانی جەژنی قوربان تا جەژنی غەدیر راگەیاند و بەو شێوەیەش هیچ جموجوڵێکی بازرگانی لەسەر سنووردا نەبوو".

ناوبراو راشیگەیاند، "لە ئەمڕۆوە دەروازەی شەلەمچەی نێودەوڵەتی دەکرێتەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە".

بەفەرمی رۆژی چوارشەممە ٨ی تەمموز، ناردنی شتومەکەکان جگە لە نەوت، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق دەستی پێکردووەتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە