شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-09 08:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توركیا كوژران و برینداربوونی چوار سەربازی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری عێراق و تورکیا کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازەکە لە رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە کوژراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تورکیا، لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا، پێنج چەکداری پەکەکە-یش کوژراون.

مانگی شەشی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ و چنگی پڵنگی دژی پەکەکە راگەیاند، کە بە گووتەی خۆیان بۆ پاراستنی سنوورەکانیانە لە چەکدارانی پەکەکە.

بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، دەیان گوند چۆڵ کراون و چەند هاووڵاتیی مەدەنی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە