وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و عێراق سبه‌ى لە به‌غدا کۆ دەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سبه‌ى یه‌كشه‌ممه به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته عێراق بۆ تاوتوێ كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
کوردپرێس: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وەی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه، بڵاوی كرده‌وه "فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وەی عێراق چاوى به‌هاوتا ئێرانییهكهى ده‌كه‌وێت كه‌سبه‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات"،
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وەی عێراق ڕاشیگەیاند هه‌ردوو وه‌زیر دواى دیداره‌كه‌یان كۆنگرهیێكى ڕۆژنامه‌وانى بەڕێوەدەبەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران