شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-18 11:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی دەکات لە رێکارەکانی هەسەدە بۆ پاراستنی منداڵان و خوێندنگاکان

پوختەی هەواڵ
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری رایگەیاند پێشوازی لە بڕیار و رێکارەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن کە تایبەتن بە پاراستنی ناوەندەکانی خوێندن.

کوردپرێس: ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری رایگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات کە تایبەتن بە بەکارنەهێنانی خوێندنگاکان بۆ مەبەستی سەربازی و بە ئامانج نەگرتنیان لە کاتی ململانێ چەکدارییەکان، ئەو رێکارانە لە چوارچێوەی بنەماکانی پاراستنی مافی منداڵ هەنگاوی ئەرێنین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هانی هێزە ناکۆکەکانی سووریا دەدەن کە هەمان رێکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات بگرنە بەر و ناوەندەکانی خوێندن بۆ مەبەستی سەربازی بەکار نەهێنرێن.

14ی ئەم مانگە، فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئیدارەی خۆسەری لە باکووری سووریا لەو بنکە و بارەگایانە دەکشێنەوە کە وەکوو خوێندنگا بەکار دەهێنرێن، هەروەها هەسەدە پابەندە بە رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی منداڵان و دوورخستنەوەیان لە ململانێی چەکداری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە