شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-04 07:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شێخ محەممەد شێخ عەلبدولکەریم کەسنەزانی کۆچی دواییکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ- شێخ محەممەد شێخ عەلبدولکەریم کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریە لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا کۆچی دواییی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 4ی تەمووزی 2020 بەرانبەر بە 14ی پووشپەڕی 1399ی هەتاوی شێخ محەممەد شێخ عەلبدولکەریم کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریە لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا کۆچی دواییی کرد.

شێخ محەممەد شێخ عەلبدولکەریم کەسنەزانی ساڵی 1938 لە گوندی (کرپچنە)ی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبوە، لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.

لە سەرەتای مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ باری تەندروستیی (شێخ محەممەد) تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە