لە تەقینەوەیێکی عەفریندا چەکدارێکی سەر بە تورکیا کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- میدیاکانی کوردستانی سووریا هەواڵی تەقینەوەیێکیان لە عەفرین بڵاو کردۆتەوە کە بە پێی زانیارییەکان چەکدارێکی سەر بە تورکیای تێدا کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
کوردپرێس:
میدیاكانی كوردستانی سووریا بڵاویان كردەوە شەوی هەینی 3ی تەمووزی 2020 تەقینەوەیێک لە عەفرینی كوردستانی سووریا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە چەكدارێك كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو تەقینەوەیە لە شارۆچكەی عەفرینی كوردستانی سووریا لە نزیك قوتابخانەی میسلون ڕووی داوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، تەقینەوەیێک لەرێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجام دراوە و بەو هۆیەوە چەكدارێكی هێزەكانی نزیك لە توركیا كوژراوە و دوانی دیكەش بریندار بوون.
هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناسنامەی ئەو چەكدارە بڵاوكراوەتەوە كە لە تەقینەوەكەی ئەمشەوی عەفرین كوژرا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران