19 قوربانی و 1 هەزار و 172 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 4ی جوولای 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 172 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 203 هەزار و 456 کەس.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 186 کەس.
ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە 3 ملوێن کەیسی تاقی کردنەوە و بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە کەمترە لە ژمارەی تووشبووان لە ڕۆژێکدا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران