ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا لە ئێران بەردەوامە لەبەرزبوونەوە/ 162 هاووڵاتیی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وهزارهتی تهندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگهیاند و بهگویرهی راگهیهندراوهكه له ماوهی شهو و رۆژێكدا 162 كهس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 9ی پووشپەڕی 1399سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوهی شهو و رۆژێكدا 2536 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 225 هەزار و 205 کەس.
هەروەها وتەبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 162 كهسی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 10 هەزار و 670 کەس.
هەروەها تا ئێستا 186 هەزار و 180 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران