شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-29 09:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

166 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 166 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە و ئێستاش ئامارەکان جێی مەترسین.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 9ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 166 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 296 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 61 حاڵەت

سنە 97 حاڵەت

بانە 26 حاڵەت

قوروە 23 حاڵەت

دیواندەرە 17 حاڵەت

مەریوان 16 حاڵەت

بیجاڕ 23 حاڵەت

کامێران 27 حاڵەت

دێولان 6 حاڵەت

سەوڵاوا 0 حاڵەت

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە