شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-28 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە سێ مانگە دەروازەی باشماخ بە ڕووی گەشتیاراندا بە داخراوی ماوەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەرپەرشتیاری گومرگەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ساڵی 1399ی هەتاویدا دەروازەی باشماخ بۆ هاتوچۆی گەشتیاران داخراوە و تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دەبێت.

کوردپرێس:

بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە سێ مانگی ڕابردووی ساڵی 1399ی هەتاویدا هیچ گەشتیارێک لە دەروازەی سنووری باشماخەوە تێنەپەڕیوە و ئەو دەروازە سنوورییە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بە ڕووی گەشتیارانی ئێران و هەرێمی کوردستاندا داخراوە.

ڕەحمانی پوور گوتیشی ئەوەش لە کاتێکدایە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا 131 هەزار و 816 گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە ئێران و لە ئێرانیشەوە 133 هەزار و 770 هاووڵاتی بۆ هەرێمی کوردستان چوونەژوورەوەیان تۆمار کراوە.

ڕەحمانی پوور لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخیش زیادی کرد لە سەرەتای ساڵی 1399 تا کۆتاییی مانگی جۆزەردان 57 هەزار و 898 بارهەڵگر لە ئێرانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دەرچووە و 13 هەزار و 137 بارهەڵگریش لە هەرێمی کوردستانەوە داخڵی گومرگی ئێران بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە