شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-28 12:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئاوی فوراتی بڕی

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پاش دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات و سنووردارکردنی ئەو ئاوەی بەرەو باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا دەڕوات،پاشەکەوتی ئاوی بەنداوی تشرینی بە تەواوی دابەزی و بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەش کردنی ئاو بە سەر جووتیاران تووشی کێشەی جدی بووە.

کوردپرێس:

ئیدارەی بەنداوی تشرین لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە تورکیا ڕێژەی ئاوی فوراتی کەم کردۆتەوە و لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە دەستی کردووە بە کەم کردنەوەی دێبیی ئەو ئاوەی ڕووباری فورات کە بەرەو باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا دەڕوات. ئەوەش وای کردووە بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی تشرین بە ڕێژەیێکی زۆر دابەزێت و جووتیارانی ناوچەکەش بۆ ئاوداشتنی زەویوزارەکانیان تووشی کێشە ببن.

بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز ئیدارەی بەنداوی تشرین ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە بەر دابەزینی ئەو ئاوەی دەڕژێتە بەنداوەکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەش کردنی کارەبا لە دوو سەنتەری فورات و تشرین لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بە ڕێژەی 33 لە سەد دابەزینی بە خۆوە بینیوە. پێشتر بۆ ماوەی 18 کاتژمێر کارەبا لە سەنتەرەکە بەرهەم دەهێنرا و دابەش دەکرا بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ 12 کاتژمێر دابەزیوە. لە بەر کەم کرانەوەی ڕێژەی ئەو ئاوەی دەڕژێتە بەنداوەکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزینی بە خۆوە بینیوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا کوژانەوەی کارەبا بۆ ماوەی زیاتر دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە