شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-28 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی پرسی چاکسازی و مووچەیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەو بەپێی راگەیەنراوێك هەردوولا پرسی چاكسازی و مووچەیان تاوتوێ كرد.

کوردپرێس:

بەیانی ڕۆژی یەكشەممە شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازییان كرد لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیێک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان بوو، پرسی چاكسازی و چارەسەری كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان بە گشتی و موچەخۆران بە تایبەت تاوتوێ كرا و بەپێویستیش زانرا لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە بە مەرجێك سودمەندی سەرەكی موچەخۆران بێت.

هەروەها گفتوگۆ لەسەر بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش لەسەر هاوهەڵوێستی سەرجەم لایەنەكان كرایەوە سەبارەت بەو گۆڕانكاری و ڕووداوانەی، كە لە ناوچەكە ڕوو دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە