شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-27 03:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندانی ناڕەزاییی هاووڵاتییانی کۆبانێ دژی ڕووسیا و تورکیا بەڕێوە چوو

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاووڵاتییانی کۆبانێ بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بەهێرشەکانی سوپای تورکیا و بێدەنگی و کەمتەرخەمیی ڕووسیا بەرانبەر بە بەڵێن و ئیلتیزامەکانی بەرەو بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە خۆرئاوا کۆبانێ خۆپیشاندانیان ساز کرد.

کوردپرێس:

پاش هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ، هاووڵاتییانی ئەو شارە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایییان لە شارەکەوە بەرەو بنکەی سەربازیی ڕووسیا ئەنجام دا.

بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز هاووڵاتییانی کۆبانێ لە پارکی شەهید عەگید گرد بوونەوە و بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە هێرشی ئەم دوایییەی تورکیا و بێ بەڵێنی و ئیلتزام نەکردنی ڕووسیا بە ئەرکەکانی خۆپیشاندانی ناڕەزایییان ئەنجام دا.

هاووڵاتییان لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمیان دژی تورکیا دەوتەوە و لە بنکەی سەربازیی سوپای ڕووسیا نزیک بوونەوە و داوایان کرد هێزەکانی سوپای تورکیا و ڕووسیا لە کۆبانێ بکشێنەوە.

خۆپیشاندەران ئەوەشیان ڕوون کردەوە کە هۆکاری خۆپیشاندانەکەیان بەرەو بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە کۆبانێ ئەوەیە ڕووسیا ئیلتیزامی نەکردووە بە بەڵێن و ئەرکی خۆی لە ناوچەکە و کەمتەرخەم بووە لە بەرپرسیارێتیی خۆی و لەم دوایییەدا لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە