شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-27 03:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکەکانی ڤیەن هەڵدەکوتنە سەر خۆپیشاندانێکی کوردەکانی ئەو شارە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لە خۆپیشاندانێکی کوردەکانی دانیشتووی ڤیەنی پێتەختی نەمسا کە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ساز کرابوو، ژمارەیێک توندڕەوی تورک هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندانەکە و گرژی لە نێوان دوو لایەنەکە ڕووی دا.

کوردپرێس:

کوردەکانی دانیشتووی ڤیەنی پێتەختی وڵاتی نەمسا دژی هێرش و دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ کە شەهیدبوونی چەند هاووڵاتیی لێکەوتەوە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایییان ساز کرد و لە خۆپیشاندانەکەدا ژمارەیێک تورکی دانیشتووی ئەو شارە هەڵیانکوتایە سەر هاووڵاتییانی کورد و گرژی و تێهەڵچوون لە نێوانیان ڕووی دا.

پۆلیسی ڤیەنی پێتەختی وڵاتی نەمسا ڕایگەیاند لە تێهەڵچوونی کوردەکان و تورکەکان لە شاری ڤیەن دوو هێزی پۆلیسی ئەو شارە بریندار بووە.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتدپرێس نووسیویەتی هەفتەی ڕابردوو چەند خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لە لایەن کوردەکانی نەمساوە بەڕێوە چوو و تورکەکان هەڵیانکوتایە سەر دوو خۆپیشاندان و گرژی لە نێوانیان دروست بوو.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاسۆشیتدپرێس خۆپیشاندانی کوردەکان تا شەوی هەینی بەردەوام بوو و لە تێهەڵچوونی تورکەکان و کوردەکاندا بە بەرد و تەقەمەنی لە یەکیان دا و لەو ڕووداوانەشدا دوو هێزی پۆلیسی ڤیەن بریندار بوون.

پۆلیسی نەمسا سێ کەسی دەستبەسەر کردووە و هۆشداریی ئەوەشی داوە کە لە ڕۆژانی داهاتووشدا خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت و مەترسیی گرژی و تێهەڵچوونی دووبارە لە ئارادایە.

هەروەهاش پۆلیسی ڤیەن ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پۆلیس ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەموو جۆرە گرژی و توندڕوەییێکن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە