شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-27 01:59 کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات قەوارەی هەرێم هەڵبوەشێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وێڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی قەبارەی هەرێم بە گەندەڵی و ستەمی ڕەها تۆمەتبار دەکات داواشی کردووە قەبارەکەی هەرێم هەڵبوەشێتەوە.

کوردپرێس:

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نووسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی تایبه‌تی خۆی نووسیوویه‌تی: "شەڕی ناوخۆ، تیرۆر، رفاندن، ئەشکەنجە، زیندانی نھێنی، بێ سەروشوێن کردن، دزی و تاڵانی داھاتی میلەت، برسی کردن، شەھیدکردنی خۆپیشاندەر، خۆ دەوڵەمەندکردن، زوڵم و ستەم کردن، ھەژارکردنی خەڵک، بێ کاری، لەت کردنی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە، دانانی بازگە لەنێوان دوو ئیدارە، دوو ئاسایش و دوو پێشمەرگە و دوو پۆلیس و دوو ڕەنگ و دوو قسە و دوو دەسەڵاتی جیاواز، ھەرەس پێھێنانی ھەرێم لە پیشەسازی و کشتوكاڵییەوە بۆ بەتاڵەی بن دیوارو خانەنشینیی نایاسایی".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: لەگەڵ ئەم سیما دیارە قێزەونانەی ھەرێم، دەسەڵاتداری دز و مافیا حوکمڕانە، ئەوانەی گەر ھەرێم نەبوایە زۆریان دەبونەوە بەجاش، "دوای ٢٩ ساڵ خەڵک داوای مووچە دەکات نیە، داوای ژیان دەکات زەحمەتە، ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە بۆ دەرباز بوون لەم چەتە و مافیایانەی کوردایەتی خۆمان ڕزگار بکەین و لەمانەشی تێکدەین؟"

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت: گەر بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ھیچ نەگۆڕێ با کار بۆ ھەڵوەشانەوەی ھەرێمێک بکەین کە بووە بە دۆزەخ بۆ کوردی هەرێم و لانکەی جاشایەتی و خیانەت لە کوردانی ناوچە کوردنشینەکانی باقی وڵاتان، خۆ ئەوکاتەی ھەرێم ھەڵدەوەشێتەوە ئیتر سەرۆکی ھەرێم و حکوومەت و پەرلەمان نامێنێ، پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا دەبێ، ئەوەی ئێستە خەڵک داوای دەکات مووچە لەکاتی خۆی بێ دەسکاری وەک پارێزگاکانی دیکە دەدرێ بزانە ھیچ پارێزگایێکی عێراق خۆپیشاندان بۆ مووچەی پاشەکەوت و نەدراو و دواکەوتوو دەکەن؟.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "پەرلەمانتان بۆ چیە کە نەتوانێ لێپرسینەوە بکات لە خەمی ژیانی ئێوەدابێ؟ نوێنەرانتان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەخەمی زیاتری ئێوەوەن و دەسەڵاتیان زیاترە، ئێمە ٢٩ ساڵە بەناوی ھەرێم و قەوارەی سەربەخۆوە دز گەورە دەکەین کە ئێستە بوون بە مەترسی لەسەر ژیانی ھەموو کورد".

ڕوونیشی كرده‌وه‌: ئەمانە کە دەچن لە بەغدا چۆک دادەدەن بۆ رێکەوتن لەپێناو مانەوەی خۆیان و ھێنانی بودجە، نابێ ئەوە قبوڵ بکەین، پێویستە بەغدا خۆی موچە بدا و داھات دەست بەسەرا بگرێ، دڵنیا بن ھێندەی ئەم زۆڵە کوردانەی لێ نادزن، زوڵمیش بکەن بەقەد ئەمەی ئەمان ناکەن.

سۆران عومه‌ر هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: دەڵێن مافێکی دەستوورییە ھەرێم؟ ھەموو مافەکانی دیکەمان بدەنەوە ئەم مافەیان ھەڵوەشێننەوە، تا چیدی ھیچ ستەمکارێ بەناوی سەرۆکی حکوومەت و ھەرێم و دەسەڵاتە بێ ئیرادەکانی دیکە نەمێنێ کە ھیچ ھێزێک مافی لێپرسینەوەی لێی نیە، نەفرەت لەوانەی ٢٩ ساڵە لەم ھەرێمە کورد دەچەوسێننەوە، بژی ھەر کەسێک خەڵک بژێنێ.

"دڵنیا بن بۆیە بێ منەتن و گوێ ناگرن و دزی و تاڵانیان بەردەوامە چوونکە قەوارەی ھەرێم پاراستوونی پێیان وایە ھەڵناوەشێتەوە و بەردەوام دەبن و کەسیش نابێ لێیان بپرسێتەوە، ئەوەی کوردایەتیمان پێ دەفرۆشێتەوە و دەڵێ ھەرێم بمێنێ گرنگە فەرموو گرنگییێکی ھەرێم بۆ غەیری مافیاکانی دەسەڵات بژمێرە! با خەڵک دوای ٢٩ ساڵ بڕوا بکات بە درۆکانتان"، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌كانی سۆران عومه‌ر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە