شاندی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح کۆبوویه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گرنگه پشت به‌ستن به ده‌ستوور و یاساکان، هه‌وڵه‌کان چڕ بکرێنه‌وه له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی ریشه‌یی بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێرداوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه که چاره‌سه‌ری کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان، له‌ڕێگه‌ی لێکتێگه‌یشتنێکی جدی و خواستی هاوبه‌ش به ئامانجی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌دی دێت و جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که گرنگه پرسه‌کانی دارایی به شه‌فافی چاره‌سه‌ر بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی مافی سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان و شایسته دارییه‌کان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه که له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌ردوولا پێشهاته‌کانی سیاسیی و ئابووریی و هه‌ماهه‌نگی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشیان تاوتوێ کردووه، هه‌روه‌ها گفتوگۆشیان کردووه سه‌باره‌ت به لێکه‌وته‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و هاوکارییه‌کانی نێوان حکوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی کوردستان له‌و بواره‌دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران