شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-24 10:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراونیان لە دژی داعش دەستپێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی هێزی وشكانیی عێراق، رایگەیاند كە هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بە ئامانجی راوەدونانی چەكدارانی داعش ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا روكن قاسم محەمەدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی پلانێكی تۆكمە بە هاوبەشی لەنێوان هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، سامەڕا، فیرقەی نۆی زرێپۆش و هێزەكانی كۆماندۆ و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە كە لە میانیدا پاڵپشتی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانیی و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا دابین كرابوو.

فەرماندەیی هێزی وشكانیی عێراق، ئاشكرایشی كردووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ژمارەیێک حەشارگە و تونێلی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە خاپووركراون و وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتووانە ئەنجام دراوە كە كاریگەریی لەسەر كەم كردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە دروست كردووە".

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكان بە ئامانجی راوەدونانی داعش درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەددین، دیالە و كەركووک پتەوتر دەبێت.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزە عێراقییەكان قۆناغی دووەم و سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"یان لە ناوچەكانی نێوان رۆژهەڵاتی سەحەڵاددین و رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای كەركووک ئەنجام دابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە