شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-24 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداری دەدات لەبارەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە عێراق 

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت بەهەند وەرنەگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا باجەكەی قورس دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بلاسخارت لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی عێراق و ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق وتی: "پێویستە پابەند بین بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هەموو ئاستەكان، بەشێوەیێكی سەرەكییش لەرێگەی رێوشوێنە تاكەكەسیەكان بۆ هەر تاكێكمان".

ناوبراو وتیشی "ستایشی كاری جدی و ئازایانەی زۆر و ئەو قوربانیدانەی كارمەندانی بواری تەندروستی دەكەین، كە بە ژیانیان هاوكاری دەكەن لە پاراستنی رۆحی عێراقییەكان لە سەردەمی پەتای كۆرۆنادا، بە درێژایی كات دەسەڵاتدارانی تەندروستیی ناوخۆیی و هەرێمیی و هاوڕێیان و هاوبەشانی عێراق هۆشداریان داوە لە بە هەندوەرنەگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چوونكە باجەكەی قورس دەبێت".

تەئكیدیشی كردوەتەوە، كە ناتوانن زیادەڕەوی بكەن لە مەترسی بارودۆخەكە، بەڵام ترس و زانیاری نادروست مەترسییەكان كەم ناكەنەوە، بۆیە پێویستە هەموان بە ئازایانە بەرهەڵستی بكەن و زانیاری دروست و ئامۆژگاری و شێوازی كۆنترۆڵ كردنی بەكۆمەڵ بڵاو بكەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە