وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هەرێمی کوردستان نوێژی هه‌ینی-ی قه‌ده‌غه کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند بڕیاردراوه به‌قه‌ده‌غه کردنی نوێژی هه‌ینی و به‌کۆمه‌ڵه‌کان و ته‌نها رێگه به بانگبێژ ده‌دات بانگ بدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه کردووه: به‌پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی 11ی بڕیاری ژماره 38ی ساڵی 2020 وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، وه‌ک ئه‌رکێکی ئایینی و مرۆیی ئاگاداری مامۆستایانی ئاینی و فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وت ده‌که‌ینه‌وه که له‌به‌ر پاراستنی نوێژخوێنان و هاونیشتیمانیان له ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌موو مه‌راسیمه ئاینییه‌کان و نوێژی هه‌ینی و به‌کۆمه‌ڵ راده‌گیرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ته‌نها رێگه به بانگبێژان ده‌درێت بچنه مزگه‌وته‌کانه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران