شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-02 15:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندان لە سلێمانی بەردەوامە و باس لە بەکارهێنرانی گازی فرمێسک ڕێژ دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی هەواڵ و شرۆڤەی شارپرێس ڕایگەیاند خۆپیشاندانەکەى شاری سلێمانى بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بە گازى فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.

کوردپرێس:

لە شەوى 2ی 6ی 2020ەوە خۆپیشاندان لە شارەکانى دەربەندیخان و رانیەو قەڵادزێ لە دژى بریارەکەى وەزارەتى ناوخۆ بۆ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ دەستى پێکردووە و میدیاکانی هەرێمی کوردستان باس لە بەردەوامبوونی ئەو خۆپیشاندانانە دەکەن.

چەند میدیایێکی هەرێمی کوردستان و لەوان ئاژانسی هەواڵی شارپرێس لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانییەوە ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێ بە زۆر بڵاوە بە خۆپیشاندانەکەى هاووڵاتییان و کاسبکاران بکەن کە ئەمڕۆ لەدژى قەدەغەکردنى هاتووچۆ دەستیان پێکرد.

شارپرێس ئاماژەى بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوەو ژمارەیەک خۆپیشاندەریشیان گرتووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان هۆکارى بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و ئەگەرى بڵاوبوونەوەى زیاترى هەیە لە ناو خەڵکدا ئەگەر بەو شێوەیە خەڵک کۆ بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە