شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-02 10:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كازمی سەردانی كەركوكی كرد و قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەستیپێكرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو چووە شاری کەرکووک ‌و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیێک بکات.

کوردپرێس: میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردەوە مستەفا کازمی بەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە سەردانی شاری کەرکووکی کرد، کە سەردانەکەی بەفڕۆکەیێکی سەربازی ئەنجام دا.

بەپێی سەرچاوەکان هۆکاری سەردانەکەش بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەکانی عێراق"ە دژ بە چەکدارانی داعش.

هەر بەپێی سەرچاوەکان کازمی دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە بکات ‌و لە نزیکیشەوە ئاگای لە دۆخی ئۆپەراسیۆنەکە بێت.

بۆ ئەو مەبەستەش کازمی چەند کۆبوونەوەیێک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی کەرکووک بکات ‌و رێنماییان بکات بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنەکە، کە چەند رۆژێکە دەستی پێکراوە و بڕیارە بەردەوامیش بێت.

هەر لەو بارەیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی راگەیاندنی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند: "بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆكی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتیی سەركردایەتیی چالاكییە هاوبەشەكان قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی (پاڵەوانانی عێراق) دەستی پێكرد".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە