شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-14 11:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا شکۆى پەرلەمان نەگەڕێتەوە بڕیارى کۆبوونەوە نادەم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ''دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەوکاتە ئەنجام دەدرێت کە شکۆی پەرلەمان بگەڕێتەوە و پەرلەمان بڕیاری ھەبێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پینجشەممە، ١٤ ى ئایارى ٢٠٢٠ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسیکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: من بانگھێشتی ھیچ کۆبوونەوەیێکی پەرلەمان ناکەم ئەگەر سوودی بۆ خەڵکی کوردستان نەبێت".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەى بەوەش کرد "پەیامى سەرۆکى فراکسیۆنەکانمان بەدەست گەشتووە لەبارەى دانیشتنەکانى پەرلەمانەوە، دواتر بڕیار دەدەین کە کەی لەگەڵیان کۆ ببینەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ ببنەوە، بەڵام بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی کە لە دوای دانیشتنەكەی رۆژی حەوتی ئایار دروست بوو کە تیادا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵگیرا، بەشێک لە فراکسیۆنەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکانیان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە