شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-14 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا شکستی هێناوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت حکوومەتی هەرێم لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیدا شکستی هێناوە و توانای خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی نییە.

کوردپرێس: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند ئەم حکوومەتە کە شکستی خواردووە و ئیفلاسی ڕاناگەیەنن! ماوەی ٦٧ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، مووچەی مانگی یەکی چەند وەزارەتێکی دابەش کردووە.

سۆران عومه‌ر له ‌نووسینێكدا ڕاشیگه‌یاندووە لەکۆتایی دا رۆژەکان دەگەیەنێ بە ٩٠ ڕۆژ، واتە دوای دوو مانگ دەست دەکات بە مووچەیێک و بە مانگێکیش دابەشی دەکات، بەمە مووچەی کردووە بە سێ مانگ جارێک! واتە بەیەک وەرز مووچەیێک دەدات، ئەویش ئەگەر بەغدا پارە بنێرێ.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت دواکەوتنی مووچەی ئەمساڵیشی لە سێ مووچەوە گەیاندووە بە پێنج مووچە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێ دەرماڵەی فەرمانبەران ببڕێ، ئەمە حکوومەتدارییە یان چەوساندنەوەی خەڵک؟ ئەمە شکست و ئیفلاس نیە چییە؟.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە