شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-14 12:47 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا منداڵانی عەفرین و ئیدلیب رەوانەی لیبیا دەکات بۆ شەڕ کردن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی کانتونی جزیرە ڕایگەیاند تورکیا منداڵانی تەمەن ژێر 18 ساڵی عەفرین و ئیدلیب رەوانەی لیبیا دەکات بۆ شەڕ کردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەڤین جومعە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی کانتونی جزیرە لە وتەکانیدا ڕایگەیاند تورکیا منداڵانی تەمەن ژێر 18 ساڵی عەفرین و ئیدلیب رەوانەی لیبیا دەکات بۆ شەڕکردن و ئەو هەڵمەتانەی تورکیا کە لە لیبیا ئەنجامی دەدات تاوان دژی مرۆڤایەتییە.

هاوار نیووز بڵاوی کردەوە، ئەڤین جومعە دەیشڵێت حکوومەتی تورکیا خەریکی پێشێل کردنی مادەی 8ی ڕێککەوتننامەی ڕۆم-ە. بەکارهێنانی منداڵان بۆ شەڕ کردن چ بەشێوەی خۆویستانە و چ بەشێوەی زۆرملێ وەکوو هێزی سەربازی وەکوو تاوات دێتە ئەژمار.

هەرلەمبارەوە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە توێژینەوەکەی بە ناونیشانی "گەشتی مەرگ . . . تورکیا منداڵان فڕێدەداتە ناو ئاگری لیبیا" ئەنجام داوە، باس لەوە دەکات کە هێزەکانی تورکیا منداڵان و مێردمنداڵان لە تەمەنی 12 ساڵ تا 18 ساڵ لە ئیدلب و ریفی حەلەبەوە بەناوی کارکردن دەگوازنەوە بۆ عەفرین دوای چەند رۆژێک ئەو مێردمنداڵانە پەیوەندییان بە کەسوکاریانەوە دەبچڕێت و بێسەروشوێن دەبن، سەرەتا بە کەسوکاریان دەوترێت کە لە کێڵگەکانی زەیتوون، یان لە کێڵگە کشتوکاڵیەکاندا لە عەفرین کاردەکەن، بەڵام لەگەڵ بچڕانی پەیوەندییاندا واتا بە نهێنی گوازراونەتەوە بۆ لیبیا و لە ریزی کەتیبە و گرووپە میلیشیاکانی تورکیادا دژی سوپای نیشتمانی لیبیا چەکدارکراون و دەبرێنە بەرەکانی جەنگ.

هەر بەپێی بەدواداچوونەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تیمی تایبەتی سەر بە میلیشیاکانی تورکیا لە عەفرین سەرقاڵی تەجنیدکردن و راهێنان و گواستنەوەی منداڵانی سورییە بۆ لیبیا و تەنانەت بەشی زۆر ئەو منداڵانەش نازانن کە بەمەبەستی شەڕ رەوانەی لیبیا دەکرێن، بەڵکوو هەر پێیان دەوترێت بە مەبەستی کارکردن لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەگوازرێنەوە، لەکاتێکدا بەپێی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی منداڵ، بەکارهێنانی منداڵان لە جەنگدا بە تاوان و سەرپێچی مافەکانی منداڵان و مرۆڤ دەستنیشان کراوە و ئەنجامدەرانی وەک سەرپێچیکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان ناسێندراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە