لە سنووری کانی ماسی لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا شەڕ و پێکدادان ڕووی دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری ناحیەی کانی ماسی لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزەکانی سوپای تورکیا شەڕ و تێکەهەڵچوون ڕووی داوە.
کوردپرێس؛ لەمبارەوە سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بە باسنیووز-ی ڕاگەیاند: سوپای تورکیا هێرشی کرددووەتە سەر چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە، بەو هۆیەوە هێڵی کارەبای ناوچەکە پچڕاوە.
سەربەست سەبری ئاماژەی بەوەش کردووە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک شەڕ لەنێوان ئەو دوو هێزە ڕووی داوە و ماوەی چەند ڕۆژێکە سنووری کانی ماسی بۆردوومان کراوە و هەتا ئەمڕۆ کار گەیشتە ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا لە سنوورەکە ڕوو بدات، بەڵام هەتا ئێستا لەبارەی زیانەکانەوە هیچ زانیارییێک لە ئارادا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران