شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-09 14:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئێستاش سەرەکی ترین هەڕەشەیە بۆ سەر کوردی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نینا شتاینهارد توێژەرێکی کاروباری کوردی سووریا دەڵێت ئێستاش تورکیا چاوی بڕیوەتە دوایین ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و نیازیەتی ئەو ناوچانەش داگیر بکات بۆیە سەرەکی ترین هەڕەشە دژی کورد ئێستاش تورکیایە.

کوردپرێس:

2018 و 2019 تورکیا چەند بەشێکی هەرەگرینگی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریای داگیر کرد و بەم شێوەیەش ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری کوردەکانی سووریا تەنها بە چەند ناوچەیێکی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کورت کراوەتەوە.

نینا شتاینهارد توێژەری کاروباری کوردەکانی سووریا لە یادداشتێکدا لەبارەی دوایین دۆخی کوردەکانی سووریا لە گۆڤاری نۆڤارا میدیا نووسیویەتی ئێستاش تورکیا گەورەترین هەڕەشە و مەترسییە دژی کوردی سووریا چوونکە ئەو وڵاتە نیازیەتی هەموو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات.

ئەو توێژەرەی کاروباری کورد ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە پاش هاتنی بەلێشاوی ئاواراە غەیرکوردەکان بۆ باکووری سووریا ڕووی داوە و دەشڵێت ئێستا چیتر کوردەکان لەو ناوچەیە زۆرینە نین.

ناوبراو دەشڵێت یەک لە بەرنامە جێبەجێکراوەکانی کوردی سوورریا ئەوە بوو کە سیستەمێکیان بۆ ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا پێکهێناوە کە سەرجەم پێکهاتەکان لە خۆ دەگرێت بەڵام بەوەشەوە کێشەکانی ئەو ئیدارەیە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە