ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە هەزار و 795 حاڵەت
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی شەمە 20ی گوڵانی 1399 کۆی 1795 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 505 حاڵەتی لە شاری سنە تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 20ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 27 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1795 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 133 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 387 حاڵەت
سنە 505 حاڵەت
بانە 218 حاڵەت
قوروە 145 حاڵەت
دێولان 86 حاڵەت
مەریوان 109 حاڵەت
بیجاڕ 106 حاڵەت
دیواندەرە 127 حاڵەت
کامێران 87 حاڵەت
سەوڵاوا 25 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران