کازمی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێکان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند وڵاتەکەی نابێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی پێشوازی لە ماسیو تیولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە دیدارەکە، کازمی جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ئەمەریکا و عێراق کردووەتەوە لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئامادەکاریی بۆ گفتوگۆ ستراتیجییەکان.
ئەوەش خراوەتەروو، کە کازمی رایگەیاندووە، عێراق نابێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێی وڵاتان و نابێتە شوێنێکیش بۆ دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و دۆست.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران