سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەى کازمى دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق پەیامێکی لە توویتەری خۆی بڵاوی کردوە و پیرۆزبایی وەرگرتنى متمانەی لەلایەن پەرلەمانەوە ئاڕاستەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراقی کرد.
سەرۆک کۆمار لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە کە قۆناغێکى سەختیان بەیەکەوە تێپەڕاندووە و هیوای خواست کە پێکهێنانى حکوومەت لە زووترین کاتدا رووبەرووى قەیرانە تەندروستى و ئابووریەکان ببێتەوە.
هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو کە ئەم حکوومەتە کار بکات بۆ ئەنجام دانى چاکسازی و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنێکى بیگەرد بکات.
لەکۆتاییشدا بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى بۆ حکوومەتەکەى کازمى دووپات کردوەتەوە.
ئەمشەو پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى ٢٣٣ پەرلەمانتار متمانەى بەخشى بە ١٦ وەزیرى کابینەکەى مستەفا کازمى و ٥ کاندید متمانەیان وەرنەگرت کە سێ کاندید دەنگى پێویستیان نەهێنا و متمانەدان بە دوو کاندیدیش بۆ کاتێکى تر دواخران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران