شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-29 12:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەکان لە عەفرین بەرهەمی سیاسەتی وێرانکاری و داگیرکاریی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە تەقینەوە گەورەکەی دوێنێی شاری عفرین بەتوندی مەحکووم دەکات و بەکارێکی "تیرۆریستی" ناوزەد دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێ شاری عفرینەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی " ئەوەی دوێنێ لە عفرین روویدا، کارێکی تیرۆریستی مەحکوومکراوە، کە بۆتە هۆی لەناوبردنی کەسانی بێ گوناح".

لە درێژەی نووسینەکەیدا کوبانێ دەڵێت: "ئەم کردە تاوانکاریە بەرهەمی سیاسەتی وێنرانکارییە کە داگیرکاری تورکیا و چەتە خۆفرۆشەکانی لە شاری عفرین شاری ئاشتی و زەیتوون گرتوویەتە بەر".

دوێنێ لە تەقینەوەیێکی گەورەدا لەشاری عفرین زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران و زیاتر لە١٠٠ کەسی تر بریندار بوون کە زۆریان مەدەنین.

تورکیا ئەم تەقینەوەیەی خستە ئەستۆی یەپەگە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە