شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-29 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبەغدا، پێشوازی کرد لە باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق و لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندی و هەرێم گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە ماپیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و هەردوولا لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە، بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و ناوەند سەردانی بەغدایان کردووە لەبەر رۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عێراق و لێکگەیشتنەکانی پێشتری نێوان هەردوولا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقەوە بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو رایگەیاند کورد نابێتە لەمپەر و رێگر لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و بەپێچەوانەوە بەشێک دەبن لەچارەسەر لەپێناو بەرقەراربوونی سەقامگیریی و ئۆقرەیی و رەخسانی دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق و باشتر کردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستانن بۆ بەغدا ئامادە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە