شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-29 12:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و ڕووسیا بەرپرسن لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەرپرسانی کانتۆنی کۆبانی دەڵێن بەرپرسی هێرشەکانی تورکیا و چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە بۆ سەر کوردستانی سووریا؛ ڕووسیا و ئەمەریکا-ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کانتۆنی کۆبانی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایانگەیاند: ڕووسیا و ئەمەریکا بەرپرسی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیان بۆسەر ناوەندە مەدەنییەکانی شاری کۆبانی.

ئەمڕۆ 29ی ئاپریلی 2020 بەرپرسانی کانتۆنی کۆبانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆزنامەوانیدا وێڕای ئیدانە کردنی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند ئەمریکا و ڕووسیا بەرپرسی هێرشەکانن.

محەمەد شاهین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ناوچەی فۆرات لەو کۆنفرانسەدا ڕایگەیاند: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا ڕانەگیراون، بەتایبەت ئەم هێرشانە لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا لێی کشانەوە بەدرەوامە.

محەمەد شاهین ڕاشیگەیاند بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای لە ڕووسیا کردووە هەڵویستی خۆی لەسەر ئەو هێرشانە ڕابگەیێنێت، ناوبراو وتیشی: لایەنی ڕووسی ڕەتیان کردۆتەوە ئاگاداری ئەو هێرشانە بن و بڕیاریان داوە پاش بەدواداچوونەکانیان هەڵویستی خۆیان ڕوون بکەنەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەڵامەکەی ڕووسیا دەگاتە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

شایانی باسە بەرەبەیانیی دوێنێ 28ی ئاپریل فڕۆکەیێکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بە دوو مووشەک ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی شاری کۆبانی-ی کردە ئامانج کە خەساری مادیی لێکەوتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە