وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە ئێران ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 574 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری تووشبووان بە پەتاکە لە ئێران گەیشتە 74 هەزار و 877 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 26ی خاکەلێوەی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدادوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لە ئێران ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 574 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە.
بە وتەی وەزیری تەندروستیی ئێران کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 74 هەزار و 877 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 98 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 4 هەزار و 683 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 48 هەزار و 129 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران