شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێكی باڵای په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند شاندێكی باڵای په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

کوردپرێس:

جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "شاندێكی باڵای په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".

جوان ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شاندێكی په‌رله‌مان به‌نوێنه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌نوێنه‌رایه‌تی سادق عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق وتیشی "له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شانده‌كه‌ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، پرسی پێداویستییه‌كانی هه‌رێم و ڕێكاره‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێده‌كرێت"

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە