شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 1378 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، 26 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 1378 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی دوو شەممە 13ی ئەیپرێڵی 2020 وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی کردەوە: ”ئەمڕۆ تاقیگەكانی وەزارەتی تەتدروستی، 26 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە پارێزگەكانی نەجەف و واست و میسان و بەسرە و بابل و دیوانیە و زیقار تۆمار كردووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە بەغدا تۆماركراون، تاقيگەكانی وەزارەتی تەتدروستی پشكنینی بۆ 2376 نمونە كردووە و 77 حاڵەتی چاكبوونەوەی تەواوەتی تۆماركردووە”.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دەڵێت:”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 1378 كەس و 78 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون و ژمارەی ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 717 كەس”.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە