وەزیری تەندروستیی تورکیا دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 93 هاووڵاتیی دیکەی تورکیا تووشی پەتای کۆرۆنا هاتوون و بەوەش دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 61 هەزار و 49 کەس.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 14ی ئەیپرێڵی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لە تورکیا ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە 24 کاتژکێری ڕابردوودا 98 حاڵەتی مردن بە هۆی پەتای کۆرۆناوە تۆمار کراوە و هەزار و 296 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کراوە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزیری تەندروستیی تورکیا دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 61 هەزار و 49 حاڵەت و کۆی ئەو کەسانەش کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوەگیانیان لە دەست داوە گەیشتە هەزار و 296 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران