شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، یەك تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كرا و بەوەش حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە 331 حاڵەت.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، تووشبوونی پیاوێكی تەمەن 65 ساڵی دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخان وەک بەركەوتەی تووشبووی پێشوو تۆمار کراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا نووسراوە: لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، یەك تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن 65 ساڵە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.

بە زیادبوونی ئەم یەک حاڵەتە نوێیە کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 331 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە