شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 04:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێکەوتە دارایییەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 3 ملیار دۆلار

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، زیانەكانی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا 25 ساڵی داهاتوو كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت، دەشڵێت،”هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە زیاتی 3 ملیار دۆلاری بەر دەكەوێت”.

کوردپرێس:

یاسین مەحموود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی وتوویەتی، هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیكە زیانی بەردەكەوێت و بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە زیانەكانی زیاتر 3 ملیار دۆلار دەبێت، ئەمە جگە لەوەی كاریگەرییەكەی بۆ ماوەیێكی درێژ بەردەوامیی دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا 25 ساڵی دیكە بەندە پێشبینی دەكەم كاریگەری ئابووری لە سەر وڵاتانی زلهێز بمێنێتەوە وەك ئەمریكاو ڕووسیا و چین، ئومێد دەكەم زیانەكانی بۆ هەرێم لەوە زیاتر نەبێت.

سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی، ئاشكراشی كردووە، ئەگەر ئەم پەتایە تا چەند مانگی داهاتوو بەردەوامیی هەبێت دەبێت خۆمان بۆ پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو ئامادە بكەین، كە لە ڕووی ئابووریەوە ڕوو لە هەموو وڵاتانی جیهان و هەرێمەكەمان دەكات .

*لە تۆڕی میدیاییی خەڵک وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە